به‌ڤیدیۆ .. شازاده‌ نوستووه‌كه‌ی سعودیه‌ كه‌وته‌وه‌ جوڵه‌

شازاده‌ وه‌لید بن خالید بن ته‌لال، یه‌كێكه‌ له‌ شازاده‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی و ماوه‌ی 15 ساڵه‌ به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆه‌ بێهۆش بووه‌، به‌مدواییه‌ش نوێترین ڤیدیۆی شازاده‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی ده‌جوڵێنێت.

له‌م ڤیدیۆ نوێیه‌دا شازاده‌ وه‌لید وه‌ڵامی بۆ ئامۆژگاری و قسه‌كانی پزیشكه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌یه‌ و به‌ قسه‌ی ئه‌و ده‌ست و په‌نجه‌كانی ده‌جوڵینێت، چه‌ندین جاریش شازاده‌ كه‌ به‌زۆری له‌سه‌ر جێگا كه‌وتوه‌، جوڵه‌ی كردوه‌ ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ته‌واوی هۆشی نه‌هاتوه‌ته‌وه‌.

شازاده‌ وه‌لید بن خالید بن ته‌لال له‌ ساڵی 2005 له‌وكاته‌ی له‌ كۆلێژی سه‌ربازی بووه‌، توشی روداوێكی هاتوچۆ بوو و له‌وكاته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی بێهۆشیدایه‌ و ناونراوه‌ “شازاده‌ نوستوه‌كه‌”.

Back to top button