گوتەبێژی حکومەتی هەرێم : لەبارەی پشووی سبەی رونکردنەوە دەدات

گوتەبێژی‌ حکومەتی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو پشوەی‌ حکومەتی‌ عیراق رایگەیاندوە هەرێمی‌ کوردستان ناگرێتەوە و پشوو نییه‌.

حکومەتی عێراق رۆژی یەكشەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2021ی وه‌ك درێژكراوەی پشووی سەری ساڵ راگەیاند.
بەڵام وەک جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەو پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و رۆژی یەکشەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2021، دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زایینیەوە هەفتەیەک پشووی فه‌رمی راگه‌یاند، كه‌له‌ 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 ده‌ستیپێكرد و رۆژی 2ی كانوونی دووه‌می 2021 كۆتایی دێت.

Back to top button