واشنتۆن پۆست: ھەڕەشەكانی ئەمریكا مەترسیدارن

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکا ڕای گەیاند، زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران چۆتە قۆناغێكی مەترسیدار، تاران پشکنەرانی نێودەوڵەتی ئاگادار کردەوە کە وا ئاستی دەوڵەمەندکردنی یۆرانیۆم لە بنکەی فۆردۆ بەرز دەکاتەوە.

لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە، کە ڕەنگە ئێران چەند ئامانجێکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە ئامانج بگرێت
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی ئاگرین و هەڕەشە و مەترسی لەنێوان هەردوولادا.

ئەمەش لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.

Back to top button