كوشتن لە عێراق بەردەوامە
هەرچەندە حکومەتی عێراق بە سەرکردایەتی مستەفا ئەلكازمی توانی بۆ ماوەیەك كۆتایی بە زۆر خۆپیشاندان لە پارێزگاکان بهێنێت ، بەڵام هێرشەکان بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی لە باشووری عێراق بەردەوامە .
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق پشتڕاستیان کردەوە کە چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆمبێكیان لە بەردەم ماڵی چالاکێکی مەیدانی ئەلحەبیبی کە دەکەوێتە ناوچەی ئەلشامیەی شاری ناسریە (ناوەندی پارێزگای زیقار) تەقاندۆتەوە
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەند کەسێکی نەناسراو کەسێکیان ڕفاندووە کە بەشداری لە خۆپیشاندان لە پارێزگاكە كردووە بەبێ ئەوەی هۆکارەکان بزانرێت
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە حاڵەتەکانی بەئامانجکردن و هەڕەشە و ڕفاندن لەو پارێزگایەدا بەردەوامن لەو کاتەوەی کە خۆپیشاندانەکان زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر دەستیان پێکردووە