کۆنگرەی ئەمریکا بۆ یەکەمجاربڕیاری  ” ڤیتۆ” ی ترەمپی پووچەڵ کردەوە

 

ئاسۆشیتێدپرێس ئاشکرای دەکات ، کۆنگرەی ئەمریکا بۆ یەکمجار لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ڤیتۆیەکی پووچەڵ کردەوە

لە یەکەم رۆژی سەری ساڵی 2021 لە کۆبوونەوەی رۆژی هەینی ، سیناتی ئەمریکا کە لە زۆرینەی کۆماریخوازەکانی سەر بە حزبەکەی ترمپ پێک هاتووە ، ڤیتۆی ترەمپی سەبارەت بە بوددجەی 740 ملیارد دۆلاری خستە دەنگدانەوە .

81 سیناتۆر بە دەنگی بەڵی وڵامیان داوەو 13 سیناتۆریش بە نەخێر بەشداریان تێدا کرد .

پێشتریش 322 نوێنەر دەنگیان دابوو بە پووچەڵ کردنەوەی ڤیتۆی ترەمپ و 87 نوێنەریش پشتیوانیان کردبوو ، هەر بۆیەش لە دوو دەنگدان دا ، توانیان بڕیاری ڤیتۆی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پووچەڵ کەنەوە

ش ، ب

Back to top button