خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستی پێكرد
خواكوڕك
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لایه‌نگرانی سه‌در بانگه‌شه‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و دوێنێش خۆپیشاندانێكی فراوان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو له ئێستاشدا سه‌دان هه‌زار كه‌س له شه‌قامه‌كان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌مه 11/2/2017 به‌دروشتمه‌كانی گۆرینی راسته‌قینه له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و دروشمه‌كانی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، سه‌دان هه‌زار كه‌س رژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و داوا له هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن كه بێنه پاڵ خۆپیشاندانه‌كه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ له یه‌ك ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ جاركیتر رووبكه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌ناوچه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه.