شوێنی سەنتەری ( داتا وزانیاری ) تەندروستی هەولێر گواستراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەنتەری داتاو زانیاری وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی كۆڕۆنا گواستراوەتەوە، چەند ژمارەیەك دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی زانیاری.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ هاونیشتیمانیانی سنوری شاری هەولێر ئاگاداردەكەنەوە، كەوا (سەنتەری داتاو زانیاری)بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی كۆڕۆنا ، لە ئێستا گواستراوەتەوە بۆ (بنكەی تەندروستی نازدار بامرنی) سەر شەقامی ٤۰ مەتری نزیك دەزگای ئاراس.
ڕایگەیاندووە ، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەنجامی پشكنینی كۆڕۆنا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی (07502580101- 07502580202- 07502578585-07502579292)ەوە بكەن.