عادل عەبدولمەهدی : بەرلە کوشتنی قاسم سولەیمانی ، ترەمپ پێوەندی پێوە کردم

 

لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ( المیادین ) عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئاشکرای دەکات ، سێ رۆژ بەر لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس  ، ترەمپ پێوەندی پێوەکردووە

عەبدولمەهدی گوتی : لەو پێوەندییەدا ترەمپ سوپاسی کردم بۆ ئەوەی هێرشەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە ، بەڵام لەی پرسیم ئاخۆ ئێرانییەکان دەستیان لەو هێرشەدا بووە ،  وڵامم داوە ئەوانەی هێرشیان کردووە ، سەربە ئەندامانی ئەو بنەماڵانە بوون کە لە نێوان سنووری سووریا و عێراق بەر هێرشی ئاسمانی ئەمریکییەکان کەوتوون .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق گوتی ؛ ترەمپ پەی گوتم ئێرانیەکان باش ناناسن بەڵام عێراقیەکان باش دەناسن

هاوکات باس لەوە دەکات ، لە سەر پێشنیاری من ترەمپ رازی بووە بۆ ئەوەی عێراقیەکان نێوەندگیری بکەن بۆ دانووستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا و ئەمریکاش ئامادەیە بۆ دانووستان .

لە کۆتاییدا نهێنییەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ، لەو کاتەدا ڕەزامەندی هەبوو بۆ بانگهێشتی فەرمی قاسم سولەیمانی بۆ بەغدا بە مەبەستی دانووستان ، بۆیەش پلانەکە لە مێژ بوو دارێژرابوو بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی .

Back to top button