ئێران ھۆشداری دەدات لە پلانێكی ئیسرائیل
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە ئەو زانیارییانەی لە عێراقەوە ئاشکرا کرد، کە ئیسرائیلیەک پلانی ئەوەی داناوە ئێران بەرەو شەڕی “ڕاستەوخۆ” لەگەڵ ئەمریکا ڕاکێشێت
زەریف لە تویتەکەیدا، بە گوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم-ی ئێران، دەڵێت:”زانیاری نوێ لە عێراقەوە پێشنیار دەکات کە بریکارەکانی ئیسرائیل پلان بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان دادەنێن بۆ ئەوەی ترامپ راکێشین بۆ ناو شەڕ بە وبەهاو بیانوە”
زەریف، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگادارکردەوە، کە “هەر یارییەکی ئاگرین وەڵامی جدیی دەبێت”