حه‌شدی شه‌عبی دژ به رێككه‌وتنی دروستكردنی به‌نده‌ری فاوین له لایه‌ن كۆریای باشوور
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای كۆریای باشور بە بڕی 2 ملیار و 600 ملیۆن بۆ دروستكردنی به‌نده‌ری فاو واژۆكرد كه ده‌بێته یه‌كێك له گەورەترین بەندەرەكانی جیهان، وا بڕیاره تا كۆتای 2022 كارەكانی تەواو بكرێن، گرێبه‌سته‌كه كاردانه‌وه‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه‌وهه‌وڵده‌دن گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، كەسانی گەندەڵ لە پشت واژۆكردنی گرێبه‌ستی دروستكردنی به‌نده‌ری فاون، گرێبه‌سته‌كه تاوانێكی گەورەیە، بۆیه چیمان پێبكرێت دەیكەن تا گرێبەستەكە هەڵبوەشێنرێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری دژایه‌تی خۆی بۆگرێبه‌سته‌كه راگه‌یاندو راشیگه‌یاند ئەگەر ئەو گرێبەستە هەڵنەوەشێنرێتەوە، بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه وەزیری گواستنەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەكەن .
ناڕه‌زایه‌تی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه‌هات، ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگه‌یاندووه كۆریای باشور سەر بە ئەمریكایە بۆیە گرێبەستەكەی پێدراوە، لە كاتێكدا كۆمپانیایەكی چینی ئامادەبووە بە تێچووی كەمتر پڕۆژەكە جێبەجێ بكات.