ئێران: پێویسته سعودیه بە پەلە بوەستێت لە هەڵە ستراتیژییەکانی و دەستبەرداربوونی سیاسەتی هەڵە

دوای چه‌ندین ساڵ گرژی له په‌یوه‌نده‌كانی نێوان ئێران و سعودیه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئێران په‌یامی توند ئاراسته‌ی سعودیه ده‌كات ده‌ڵێت ماده‌م سعودیه‌و وڵاتانی دیكه پێیان وایه به چه‌ك ئاسایشی خۆیان ده‌پارێزن په‌یوه‌ندیه‌كانمان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی خۆی راگه‌یاندووه کێشەکانمان لەگەڵ سعودیە و هەندێک لەدەوڵەتانی ناوچەکە وەکی خۆی دەمێنێتەوە، مادەمەکی ئەو وڵاتانە لەوبڕوایەدان کە بەکڕنی چەک بە ملیاران دۆلار زەمانەتی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان دەکات، پێوێسته به په‌له سعودیه بوه‌ستێت له‌و هه‌ڵه ستراتیژیانه‌ی ده‌یكات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگه‌یاند پێویسته لەسەر ڕیاز بە پەلە بوەستێت لە هەڵە ستراتیژییەکانی و دەستبەرداربوونی سیاسەتی هەڵە و کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن و گەمارۆی سەر قەتەر و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی هاوسێی و پێویستە چالاکی سەلەفییەکان و وەهابییەکان لەسەر خاکەکەی ڕابگرێت، ئەگەر نا سامان و دارایی ئەو وڵاتە دەچێتە دەستی توندرەوەکانەوە.