هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: بای 166 ملیۆن دۆڵار هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا چه‌ند لیوایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پڕچه‌ككرد و هه‌روه‌ها مه‌شقی سه‌ربازی پێكردن، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه مانگانه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ده‌یڤد ویڵیامز فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بای 166 ملیۆن دۆڵار هاوكاری هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه هاوكاریه‌كان له 50 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و 12 ئهمبیلانس و 11 هه‌مڤی به‌و نزیكانه راده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.