ئیسرائیل تا ئێستا %10ـی هاووڵاتیانمان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/4-2.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ڤاكسینی كۆرۆنایان كڕی‌و ده‌ستیان به كوتانی هاووڵاتیانیان به ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا كردووه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی راگه‌یێندرا كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆكراوه كه ده‌كاته % 10 هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته
بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، وئیسرائیل له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت چونكه له‌ئێستادا رۆژانه 150 هه‌زار كه‌س له ئیسرائیل ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئیسرائیل نزیكه‌ی 14 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنای له هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و مۆدێرنا كڕیوه.هاوڵاتیانی ئاسایی ئیسرائیل رێگه‌یان پێدرا بچنه بنكه ته‌ندروستیه‌كان و ڤاكسینه‌كه‌یان لێبدرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا له ئیسرائیل به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، له كۆی نۆ ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارهێناوه.به‌م پێیه‌ی ئیسرائیل یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه كه 10% دانیشتوانه‌كه‌ی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆكرابێت.