له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕیار له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌درێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی  ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لێژنه‌ی باڵای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بڕیاریدا كه‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخرێت وه‌ هه‌نگاوێك بۆ پێشگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆنا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕیار له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌درێت.

د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاند لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوابخانەکان دەدرێته‌ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووی پەتای کۆڕۆنا و لەوێوە بڕیار دەدرێ کە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە یان میکانزمێکی دیکەی خوێندن بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوای ئه‌وه‌هات كه‌ ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردبوو كه‌ رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ لێژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار له‌ سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌دات.

 

Back to top button