كازمی تارمایی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیمان دوور خستەوە کە خەریک بوو لە زنجیرەکەی درێژی شەڕدا بێتە عێراقەوە
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و مامۆستای زانكۆ و كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی كۆبووه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگیه‌ند كه ناهێڵن عێراق مایەپووچ ببێت.
مسته‌فا كازمی له باره‌ی مڵملانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران رایگه‌یاند كه تارمایی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیمان دوور خستەوە کە خەریک بوو لە زنجیرەکەی درێژی شەڕدا بێتە عێراقەوە.
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند كه عێراق هیچ گەشەسەندنێکی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەڵکو لە چەند ساڵی پێشوودا پیشەسازی و کشتوکاڵ و خوێندن و تەندروستییەکەی داڕمێنراوە و كارده‌كه‌ین بۆ زیاد كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتوو بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریه‌ی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كازمی رایگه‌یاندووه كه بۆ یەکەمین جار کەسە گەورەکان خۆیان لە بەندیخانەدا دەبیننەوە و نە حیزب و نە جێبەجێکاران دەیانپارێزن و جەختی لەوە کردەوە کە ساڵی 2021 “ساڵی دەرخستنی ڕاستییە مەزنەکانی تایبەت بەو گەندەڵییانە دەبێت کە کاریگەرییان لەسەر ئابووری و گەشەسەندن هەبووە.”