سودەكانی خواردنەوەی ئاوی لێمۆ لە بەیانیان
رەنگە زۆرجار ئاماژە بە سوودەكانی لیمۆ درابێت و بابەتی زۆر لەبارەوە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئەم جارە سوودە سەڕسورهێنەرەكانی ئاوی لیمۆ دەخەینە بەرچاو تاكو سوودی لێوەربگیرێت.
1. بەرگری لەش بەهێز دەكات، چونكە ڤیتامین C تێدایە.
2. سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆمە كە دڵ و مێشك و دەمارەكان دەپارێزێت.
3. پارێزگاری لە كۆئەندامی هەرس دەكا (مادە زیانبەخشەكان دەردەكا).
4. یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.
5. هەوكردن كەم دەكاتەوە لە ڕێگەی كردنەدەرەوەی uric acid لە جومگەكان.