کۆرۆنا و برێگزیت شکست بە جۆنسۆن دەهێنن

بەپێى راپرسییەک، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، بەهۆى خراپ ئیدارەدانى گفتوگۆکانى دەرچونى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا و سەرنەکەوتنى بەسەر کۆرۆنادا، دەرکەوتوە لە هەڵبژاردنى داهاتودا شکست دەهێنێت.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، بە پشت بەستن بە راپرسییەک کە لەبەریتانیا ئەنجامدراوە بڵاویکردەوە کە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانى ئێستاى بەریتانیایە و لە پارتى پارێزگارانە بۆ هەڵبژاردنى (2024) دەرناچێتەوە و پارتەکەشى بەشێک لە کورسییەکانى لەدەستدەدات.

جۆنسۆن، پێشتر پارێزگارى لەندەن بوە و دواتریش لە ساڵى (2016) وەک وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا دەستبەکاربو، لە ساڵى (2019)ش بوو بە سەرۆک وەزیران

Back to top button