ئەسەد دژی بریارێكی ترەمپ وەستایەوە
خواكوڕك
لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی ڕێگە بە دروستکردنی ناوچەی ئارام نادات،ئەسەد ئامادەیی دەربڕی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش بەو مەرجەی ئەو وڵاتە سیاسەتێکی ڕۆشن پیادە بکات و گرەنتی یەکپارچەیی سوریا بدات”.
بەشار ئەسەد سەرۆكی ئێستای سوریا لە دیمانەیەكی دا دژی لێدوانەكانی ترەمپ وەستایەوە، لەبارەی ناوچەیەكی ئارام بۆ سوریا، رایگەیاند كە وڵاتەكەی بەهەموو شێوەیەك دژی بریارەكەی دۆناڵد ترەمپ دەوەستێتەوە، لە سوریا، رێگا بە ناوچەی ئارام لەسوریا نادات، دەلێت ئەگەر ئەمریكا سیاسەتێكی رۆشن پەیرەو بكات، ئەوە وڵاتەكەی ئامادەیە هاوكاری بكات لەدژی داعش”.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی کاردەکات بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ئەوەش لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە.