ئێران دەتوانێت تۆڵە بكاتەوە؟

دوای ساڵێک لە کوشتنی فەرماندە سەربازیەكەی ئێران و ئەندازیاری سیاسەتی “سەربازی” لە دەرەوەی وڵات، لە 3ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا ھێشتا ئێران بەو ئازارەوە دەناڵێنێت.

ھاوكات جگە لە ھەڕەشە تا ئێستا ئێران ھیچ كاردانەوەیەكی ئەوتۆی نەبووە و تەنھا چاوەڕێی گۆڕینی ھەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكات.

چاودێران پێیان وایە ئەستەمە ئێران لە ئێستا بتوانێت ھیچ جوڵەیەك بكات چونكە دۆخی ئابوری و سیاسی لە ناوخۆ ھێند خراپە بەرگەی ھیچ شەڕێك ناگرێت.

Back to top button