مالیکی و عەبدولمەهدی دوو نهێنی لە رووداوی کوژرانی “قاسم سولەیمانی” ئاشکرا دەکەن
عادل عەبدولمەهدی و نوری مالیکی کەدوو سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق بوون رایدەگەیەنن، قاسم سولەیمانی فهرماندهی گشتی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە رۆژی 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 له هێرشێكی موشهكی فرۆكهكانی ئهمریكا له نزیك فرۆكهخانهی بهغدا کوژرا، 48 کاتژمێر پێش روداوەکە قسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کرابوو و بڕیاربوو بەنێوەندگیری عێراق هەردولایەنی ئەمریکا و ئێران دەست بەگفتوگۆ و دانوستان بکەن، جەختیش دەکەنەوە هیچکام لەبەرپرسانی عێراق ئاگاداری هێرشەکە نەبوون.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەڵگەفیلمێکدا لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی باسی لە 48 کاتژمێری بەرلە روداوەکە کردوە کاتێک بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردوە و باسی لەوەکردوە، ترەمپ شەوی سەری ساڵ کاتژمێر 09:00ـی شەو پەیوەندی پێوەکردوە و سوپاسی کردوە لە کۆتاییهێنان بە رووداوی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هەروەها ترەمپ پێشوازیی لە دانوستاندن و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران کرد، سولەیمانییش بۆ ئەوە هاتبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ پرسیاری ئەوەی کردووە کەئایا ئەوانەی هێرشیانکردووە تەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا عێراقی بوون یان ئێرانی؟، لەوەڵامدا پێمگوت عێراقین و ناڕازین لە بۆردوومانی گرووپە چەکدارەکان لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، عەبدولمەهدی دەڵێت، دۆناڵد ترمپ وتی ئەوان بەباشی ئێرانییەکان ناناسن، بەڵکو عێراقییەکان باش دەیانناسن، منیش بە ترەمپم وت ئێرانییەکان دەڵێن ئێمە شەڕمان ناوێت لەگەڵ ئەمریکا و ئەمریکاش بە هەمان شێوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، پێشنیازی بۆ سەرۆکی ئەمریکا کردوە یان گفتوگۆ و دانوستاندنی راستەوخۆ بکات لەگەڵ ئێران یان رێککەوتنی دڵنیایی هەبێت وەکو ئەوەی لە 2003 هەبووە، کاردانەوەی دۆناڵد ترمپیش لەسەر ئەو بابەتە ئەرێنی بووە.
لەبارەی شەوی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، عادل عەبدولمەهدی باسی لەوەکردووە، قاسم سولەیمانی بانگهێشتی فەرمی هەبووە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات و ئەوەی رویدا ئاژەی ئەوەیە پرۆسەی کوشتنی، ماوەیەکی زۆر پێشتر بڕیاری لێدرابوو، لەبارەی چۆنیەتی ئاگاداربوونیشی لەروداوەکە دەڵێت، کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەشەو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لە مستەفا کازمی، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری عێراق و سەرۆکوەزیرانی ئێستا پێگەیشت، لە خەو هەڵیساندم و پێی گوتم فڕۆکەخانەی بەغدا رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بووەتەوە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێ نە ئەو و نە کازمی ئاگاداری هیچ وردەکارییەکی هێرشەکە نەبوون.
پەیوەست بەم روداوەش نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکردووە، لەرێگەی ئەنگوستیلەکەی دەستی سولەیمانییەوە لە کوژرانی دڵنیا بووەتەوە، چونکە لەدیدارێکدا خۆی پێشکەشی کردووە. دەشڵێت، کاتێک بۆ نوێژی بەیانی لەخەو هەستام، لەروداوەکە ئاگاداربوومەوە و چەندین پەیامی ئاگادارکردنەوەم بۆ هاتبوو.
مالیکی ئاشکرایی دەکات هەرچەندە ئێوارەی ئەو شەوە لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەتەوە، بەڵام پێی نەگوتووە دەچێتە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە قاسم سولەیمانی.
بهرهبهیانی رۆژی ههینی ( 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020) له هێرشێكی موشهكی فرۆكهكانی ئهمریكا بۆ سهر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكهخانهی بهغدا، ههریهك له قاسم سولهیمانی، فهرماندهی گشتی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبو مههدی موههندیس، جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و لانیکەم 10 كهسی دیكه كوژران.
ئەو فڕۆکەیەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس تێدابوو کاتژمێر 12:32 خولەکی بەرەبەیانی 3ی کانوونی دووەمی 2020 دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و بڕیاربوو ئەو رۆژە، سولەیمانی و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق کۆببنەوە.
دوای نزیکەی 20 خولەک لە گەیشتنی فڕۆکەکە، دوو ئۆتۆمبێلەکەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەردەکەون و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری “ئێم کیو ناین ریپەر”ەوە بە سێ مووشەک دەکرێنە ئامانج و هەموویان دەستبەجێ دەکوژرێن.
ئەمریکا رایگەیاندبوو، قاسم سولەیمانی بەرپرس بووە لە هێرشەکەی حەشدی شەعبی بۆسەر بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکووک لە 27-12- 2019 و خۆپێشاندانەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.