زانیاری نوێ : ڤایرۆسی کۆرۆنا مێشکی مرۆڤ تووشی کێشە دەکات

 

زانکۆی واشنتن لە دوای توێژینەوەی پسپۆڕانی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زانیارییەکی نوێی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ جیهان ئاشکرا دەکات .

لە دوای لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کۆرۆنا دەچێتە ناو مێشک و تووشی هەوکردنی دەکات و ڕاستەخۆ کاردەکاتە سەر بەشی یادەوری و بیرەوەریەکانی مرۆڤ و دیانسڕێتەوە .

لەمبارەوە ، د. ویلیام بانکس، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی هەناو کە هاوکات سەرپەرشتیاری توێژینەوە پزیشكییەکەی زانکۆی واشنتنە روونیدەکاتەوە چەندین بەڵگەی وەک لاوازبوونی توانای یادەوەری و بێهێزی هەبوون کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کار لە مێشك دەکات و بەدواداچوونیان بۆ کرد.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا هاتووە ، ئەو تووشبووانەی تووشی هەناسە تەنگی دەبن ، تەنها کێشەی هاوکردنی سییەکانیان نییە ، بەڵکو ڤایرۆسەکە لەناو مێشکەوە سەنتەری هەناسەدان تووشی کێشە دەکات

ش ، ب

Back to top button