ئەڵمانیا بە لێشاو چەک و تەقەمەنی هەناردەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کردووە
سەرەڕای بەردەوامی جەنگ لە نێوان لیبیا و یەمەن ، ئەڵمانیا یەک ملیارد یۆرۆی چەک و تەقەمەنی هەناردەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە .
هەناردەی چەک لە لایەن ئەڵمانیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2019 گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی
ئاژانسی فەرمی ئەڵمانی رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی ئاماری هەناردەی چەکی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاشکرای دەکات ، ئەو وڵاتە بە بێدەنگی چ رۆڵێکی هەبووە لە پەرە پێدانی ئاژاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی
ئەو ئامارە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیاوە دراوەتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و لە لایەن پارتی سەوز ، دراوەتە رۆژنامەکان
بە پێی ئەو ئامارە هەناردەی چەک بۆ میسر 752 ملیۆن یۆرۆ بووە و لە ساڵی 2020 میسر یەک لەو وڵاتانە بووە زۆرترین چەک کڕینی لە ئەڵمانیا بووە .
وڵاتی قەتەر زیاتر لە 305 ملیۆن یۆرۆی چەک لە ئەڵمانیا کڕیوە ، ئیمارات لە ساڵی 2020 زیاتر لە 51 ملیۆن یۆرۆ چەکی لە ئەڵمانیا کڕیوە ، ولاتانێکی وەک تورکیا و کوێتیش زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ چەکیان لەو وڵاتەوە هاوردە کردووە
دوو وڵاتی بەحرێن و ئوردن زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆچەکیان لە ئەڵمانیا کڕیوە .
ش، ب