مهترسیدارترین زیندان له جیهاندا دهكهوێته سوریا

خواكوڕك
زیندانی (صيدنايا)ـی سوري بەوە بە باوبانگە كە خراپترین میتۆدەكانی تێدا بەكاردێت بۆ تێكدان و سوتاندن و بڕینی جەستەی زیندانیەكان، سێ دەزگای ھەواڵگری حكومەتی سوریا و ئیتلاعاتی سوپای قودس و دەزگای ھەواڵگری حزبڵای لوببانی ھاوبەشن لە بەرێوەبردنی ئەم گۆرستانە زیندووەی سەدەی مرۆڤایەتی.
ئهم زیندانه ترسناكترین و قێزەونترین زیندانە لە ووڵاتە عەرەبیەكاندا، بهپێی زانیاریهكان لەماوەی چوارساڵدا (2011 بۆ 2015) نزیكەی ( 13,000) زیندانی بهبێ دادگاكان لەسێدارە داوە، زیندانهكه تایبەتە بەو كەسانەی دژی سەرۆك و سیاسەتەكەی دەوەستنەوە یان ھاوكاری ئۆپۆزسیۆن دەكەن دژی حكومەت.
لەزیندانی صيدنايا زۆربەی زیندانیەكان لەبرسیەتیدا یا بە سزای لێدان و ھەڵواسین دەمرن، ھەر كەسێك لەم زیندانەدا نەخۆش بكەوێت ھیچ چارەسەرێكی تەندروستی بۆ ناكرێت تا دەمرێت. ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و ئەمنێستی ئەنتەرناشیوناڵ نمونەی قێزەونی ئەم زیندانەی بە ھاووڵاتیەك ھێنایەوە كە كاتێك گیراوە و بردرایە ئەم زیندانە كێشی 115 كیلۆ بوو و كاتێك ئازاد كرا كێشی 45 كیلۆ بووە.