پۆلیسی هەولێر 16 تۆمەتباری دەستگیر کرد، بزانن بە چ هۆکارێک ؟
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیر کردنی 16 تۆمەتباری پشتڕست کردەوە کە دەستیان بووە لە ئاژاوەکەی سەری ساڵ لە پێش ( فامیلی مۆڵ )
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستگیر کردنی ئەو 16 کەسە پشتڕاست دەکاتەوە کە لە سەری ساڵدا لە پێش فاملی مۆڵ هێرشیان کردۆتەسەر گەشتیاران
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ،: “لە شەوی سهرى ساڵی نوێدا ئاژاوەیەك لەپێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس ڕێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و 16 تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ ڕێك خرا، بەپێی ماددەكانی 477 و 413 لە یاسای سزادان، دەستگیر كراون”.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە : “هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات، تاوەكوو ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر”.