دۆخی بەغداد نا ئارامە

 

لە نێوان ئاگادارکردنەوەیەکی ئەمنی بێوێنە و داخستنی تەواوی ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەرکە دیپلۆماسییە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژئاوا لەخۆ دەگرێت، هەزاران میلیشیا و لایەنگری عێراقی، کە بە ئێران بەستراون، لە ناوەندی مەیدانی تەحریری بەغدا کۆبوونەوە بۆ یادکردنەوەی یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی مووهەندیس، ڕێبەری حەشدی شەعبی كە ساڵێک لەمەوبەر، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا كوژران، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد

لە کاتژمێر 2بە کاتی بەغدا، وا دەرکەوت دەسەڵاتدارانی عێراق کۆنترۆڵی ئەو دۆخەی پایتەختیان کردووە، کە دەوامی فەرمی ئەو ڕۆژە راوەستێنرا، ژمارەیەک پردی ڕووباری دیجلەیان داخست کە بە ئەلکەرخ و ئەلڕەسافە وە بە دیاریکراوی لە نزیک ناوچەی سەوز ەوە گرێدەدەن

هەزاران کەس لە چەندین ناوچەی بەغدا و پارێزگا جیاجیاکانەوە بە لێشاو بەرەو مەیدانی تەحریر بەپێ ڕۆیشتن، کە ماوەیەک پێش ئێستا خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێكرا و داوای چاکسازییان دەکرد لەلایەن حکومەتی مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانەوە كە زۆربەی لایەنە بەشدار بووەكان پڕۆ ئێرانی بوون

Back to top button