تەتریك لە ڕۆژئاوا بەردەوامە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/qalb-8.jpg)
لەسەرەتای ساڵی نوێدا، ئەو ئەنجومەنەی کە پێی دەوترێت “ئەنجومەنی خۆجێی” شاری ڕەئسو ئەلعەین لە باکوری سوریا، کە ئەنجومەنێکی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە دەستنیشان کراوە داوایان کرد ئەو عێراقیانەی لەو شارە و دەشتەکانی دەژین، کارتی کەسییان بۆ بەدەست بهێنن
” ئەنجومەنی خۆجێی” ی رەئسو ئەلعین، بەکرێگیراوە پرۆ تورکەکان دەگرێتەوە، کە لە ئیخوان و لایەنە جیاوازەکانی تیرۆردا پێك دێن، هەر لە ئازادکردنی شام (پێشتر ئەلنوسرە) تا داعش و میلیشیاکانی هاوپەیمانی سوریا
ئەم هەنگاوە بوونی پلانێک بۆ جێگیرکردنی تەکفیریەکان و عێراقیەكان ئاشکرا دەکات، کە ئەم جارەیان لە ناوچەکانی داگیرکاری تورکیا لە باکوری سوریا شوێنی ئارامیان بۆ دابین کراوە