پەرلەمان بۆ دەنگدان بە وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، وەزیری سامانە سروشتییەکان لە لایەن ئەمدامانی پەرلەمانەوە دەنگی پێدەدرێت و وەزیری نوێ دیاری دەکرێت .
ئومێد خۆشناو ئاماژە بەوە دەکات ، پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌کان هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کان ته‌واو بوون و له نزیکترین کاتدا سیڤی بەربژێری ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان داخیلی به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێت و متمانه‌ی پێ ده‌درێت.
ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، له رۆژی 1ی کانوونی دووەمی 2021 تاوەکو 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێت، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن.