پەرلەمانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی پرۆژەپێشنیارێک دەخاتە روو

 

نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بە پرۆژە پێشنیارێک ، داوای زیادکردنی بودجەی ساڵانەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدران دەکەن و پێیان وایە باشترین تۆڵە لە ئەمریکا ، زیاد کردنی بەشە بودجەی ساڵانەیە .

ئەو پرۆژە پێشنیارە خۆی لە ١٦ خاڵدا دەبینێتەوە و یەک لە هەرە بەرچاوترین ئەو خاڵانە داهاتی هەناردەی ئێرانە بۆ عێراق و داوا کراوە ئەو داهاتە بدرێتە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران .

لەمبارەوە هەواڵنێری ( ئیسنا ) ی سەر بە دەسەڵاتی ئێران ئاشکرای دەکات ، ئەو پرۆژە پێشنیارە بەشێکە لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر لە هەمبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی

هاوکات نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران پێیان وایە دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت عێراق باشترین تۆڵەیە بەرانبەر بە تاوانی کوشتنی قاسم سولەیمانی

ش ، ب

Back to top button