ده‌زگای میدیای خواكورك ناوی وه‌زیری نوێی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ئاشكرا ده‌كات

 

دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ بێ وه‌زیر مایه‌وه‌و راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو له‌ ئێستادا وه‌زاره‌ته‌كه‌ وه‌ك پشكی پارتی بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسای په‌رله‌مانی كوردستان وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌نگی پێبدرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك پارتی دیموكراتی كوردستان، دکتۆر کەمال ئەتروشی كه‌ راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمه‌ بۆ کاروباری وزەو مامۆستای زانكۆیه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان دیاری كردووه‌.

هه‌روه‌هاخواكوڕك زانیویه‌تی كه‌ له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ته‌نها كاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌نگی پێده‌درێت.

Back to top button