پیشە وا هه ورامانی: ئەوانەی بناغەی گەندەڵیان دانا، بوونەتە ئامۆژگاریکاری حکوومەت و دەسەڵات
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو مەلا بەختیار ئەندامی سڕکراوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی و عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و خانەنشین بە پلەی لیوا رەخنەیان لە حکومەتگرت، پەرلەمانتارێکی پارتی لە بابەتێکدا دەنوسێت ، ئەوانەی بناغەی گەندەڵیان دانا بوونەتە ئامۆژگاریکاری حکوومەت و دەسەڵات.
پیشە وا هه ورامانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی ماوەیەکە سەرنج دەدەم، هەندێک بوونەتە ئامۆژگاریکاری حکوومەت و دەسەڵات کە لە ڕابردوو هەتا توانیوویانە دزیوییانە، بناغەی ناعەدالەتی و گەندەڵییان داڕشتووە،هەرچی کانیاوە لەم وڵاتە لیخنیان کردووەو داهێنانییان کردووە لە گەندەڵی، ئێستاش پاش ئەوەی لەحزبەکانیان بێ دەسەلآت دەکرێن یان دەردەکرێن هۆشداری دەدەن!
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی پارتی نووسیویەتیشی ، ئەلحەق حکوومەت و ئەم میللەتەش گیرۆدەی دەستی هەندێک لەم بەرپرسانەیە کە لە باخ و کۆشکەکانییانەوە ۆخەریکن لێمان بوونەتە غاندی!
لە کۆتای بابەتەکەیدا پێشەوا هەورامانی دەنووسێت: دەی ئەگەر ئێوە چاکسازو ڕێکخوازبن،کەواتە ئێمەی نەوەی دوای ڕاپەڕین، فەرهوودمان کردو گەندەڵیمان کردو کۆشکمان بوونیادناو مووچەی سەدان بندیوارمان نایە گیرفانمان!!.