سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارای ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بڕیار بوو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به پێی خشته‌یه‌ك لیستی دابه‌شكردنی مووچه راده‌گه‌یێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانرایگه‌یاند، له ئێستادا وه‌زاره‌تی دارای سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته نه‌وتیه‌كان و داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به پێی خشته‌یه‌ك لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یێندرێت.