فالح فه‌یاز له ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسی ئێمه له‌په‌رله‌مانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌مریكامان دایه‌وه كه ده‌بێت له عێراق بچنه ده‌ره‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ساڵیادی كوژرانی هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق مه‌راسیمێك و هه‌روه‌ها خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كردوو رایگه‌یاند ده‌بێت ئه‌مریكا له عێراق بچێته ده‌ره‌وه.
فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئێمه له به‌رامبه‌ر كوژرانی ئه‌و سه‌ركردانه پێده‌نگ نه‌بوونی و بەچەند رێگایەک وەڵامی تاوانی کوژرانی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی دراوەتەوە یەک لەو رێگایە دەرکردنی بڕیارەکەی په‌رله‌مانی عێراقە کە داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاند كه دەبێت بڕیارەکەی په‌رله‌مان سەبارەت بە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت و دەبێت پارێزگاری لەسەروەریی عێراق بکرێت.