سودەکانی گۆشتی قاز

1- ڤیتامین B6ی تێدایە کە یارمەتی پێستت دەدات بۆ مانەوەی بە تەندروستی

2- یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکان بۆ دەستکەوتنی زینک

3. گۆشتی قاز دەتوانرێ وەک چارەسەر بۆ ئەو کەسانە دابنرێ کە توشی کەمی ئاسن بوون لە لەشیان بەھۆی بوونی ڕێژەی بەرزی ئاسن لە قازدا

4- بۆ تەندروستی ماسولکەکان زۆر پێویستە چونکە ڕێژەیەکی بەرچاو پڕۆتینی تێدایە.

5- یەکێ لە سودە سەرەکیەکانیشی بریتییە لەوەی گۆشتی قاز یارمەتی لەش دەدات بۆ کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵی خەراپ و زیادکردنی کۆڵیستڕۆڵی باش ئەمەش مەترسی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

سەرچاوە: هێڵس لاین

Back to top button