نانسی پێلوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە

نانسی پێلۆسی بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە.

نانسی پیلۆسی لە ساڵی 2019ەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە و تاکە ژنە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، لە دەنگدانی ئەمجارەی ئەنجومەنەکەشدا توانی 216 دەنگ بەدەستبهێنێت و لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

نانسی پێلوسی سەر بە پارتی دیموکراتەکانە و پاڵپشتی جۆ بایدن بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.

نانسی پێلۆسی تەمەنی 80 ساڵە، لە ساڵی 2007 تا 2011 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە، هاوکات، لە ساڵی 2019 شەوە تا ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە.

Back to top button