ئومێد خۆشناو وەڵامی عەدنان عوسمان دەداتەوەو بەڵێ کاتی موراجه‌عه‌یه‌و دره‌نگیشه
دوای ئەوەی عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگەیاندبوو کە هیچ برگەیەکی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی جێبەجێنەکراوە پێویستی بە پێداچونەوەیە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وەڵامی عەدنان عوسمان دەداتەوەو دەنوسێت به‌ڵێ ، کاتی موراجه‌عه‌یه‌و دره‌نگیشه.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی عەدنان عوسمان دەداتەوەو دەنووسێت، به‌ڕێز عه‌دنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ڵێ هیچ بڕگه‌یه‌ک له ڕێکه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان جێبه‌جێ نه‌کراوه، کاک عه‌دنان واده‌زانێ ته‌واوی ڕێکه‌وتنه‌که داخوازی گۆڕان بووە!، ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئه‌وه‌ی بووه ڕێکه‌وتنی نێوان دوو هێزبووه، یان پێشکه‌شکردنی یاداشت و داواکاری گۆڕان بووه بۆ پارتی؟.
دەقی وەڵامی ئومێد خۆشناو بۆ عەدنان عوسمان
به‌ڵێ کاک عه‌دنان عوسمان، کاتی موراجه‌عه‌یه‌و دره‌نگیشه.
به‌ڕێز عه‌دنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ڵێ هیچ بڕگه‌یه‌ک له ڕێکه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان جێبه‌جێ نه‌کراوه، کاک عه‌دنان واده‌زانێ ته‌واوی ڕێکه‌وتنه‌که داخوازی گۆڕان بووە!.
ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئه‌وه‌ی بووه ڕێکه‌وتنی نێوان دوو هێزبووه، یان پێشکه‌شکردنی یاداشت و داواکاری گۆڕان بووه بۆ پارتی؟.
بێ‌شک کاک عه‌دنان و ڕای گشتی و هه‌موولایه‌ک ده‌زانن ڕێکه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، خواست و ئامانجی هه‌ردوولا بووه، پارتیش ئه‌و هێزه نییه به ئاسانی په‌ژیوان ببێته‌وه‌و خودانی واژووی خۆیه‌تی و تا سه‌ر ئێسک ڕاستگۆ‌و پیداگیری هه‌ر ڕێکه‌وتنێکه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌کی بکات.
ئه‌رێ کاک عه‌دنان نازی چیمان بەسه‌روە ده‌که‌ن که ده‌ڵێن کاتی مراجه‌عه‌یه؟.
ئه‌گه‌ر بۆ ئێوه کاتی مراجه‌عه بێت بۆ ئێمه ده‌هێنده.
به‌ڕێز…. ئێمه ڕێکه‌وتبووین تیمی حکومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌ک تیم بن، یان ڕێکه‌وتبووین تیمی حکومه‌ت ڕازی و تیمی په‌رله‌مانیش ناڕازی و به‌یانیان له حکومه‌ت و شه‌وانیش ئۆپۆزسیۆن؟.
ئه‌رێ ئێمه ڕێکه‌وتبووین گۆڕان فراکسیۆنێکی ١٢ کورسی بێت یان پێنج شه‌ش کورسی؟.
ئه‌رێ جارێک به فراکسیۆنی خۆتان ووت، ئێمه به‌رپرسین و له ده‌سه‌ڵاتین و ده‌بێ گوزارشت له به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ن و ڕا نه‌که‌ن؟.
ئه‌رێ ئێمه ڕێکه‌وتبووین ڕێکه‌وتنی کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فراکسیۆنه‌کان له به‌غداش هه‌بێ، یان ڕێکه‌وتبووین، فراکسیۆنی به‌غداتان خۆشتان نه‌زانن له چ سه‌نگه‌رێکن؟.
ئه‌رێ ڕێکه‌وتبووین ته‌نها پۆست وه‌ربگرن و به‌رپرسیش نه‌بن، یا ڕێکه‌وتبووین شانی بده‌ینه به‌رو چاکسازی بکه‌ین و به‌رپرس بین؟.
بۆیه ئێمه‌ش ده‌ڵێین، ئه‌وه گه‌ز ئه‌وه‌ش مقه‌س فه‌رموو با مراجه‌عه‌بکه‌ین، نه‌ک جارێک ده جار پێویسته مراجه‌عه بکه‌ین….