وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی ١٠ هەزار مووچەخۆری نایاسایی دەبڕێت
لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە مووچەی زیاتر لە ١٠ هەزار مووچە خۆری نایایسایی دەبڕێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە:راگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن”.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە: “هەر مووچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاریكراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات”.