كازمی دەتوانێت ئەم كارە بكات؟
حکومەتی عێراق بە هەوڵەکانیەوە پەیوەست دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایش، بە تایبەت لە بەغدای پایتەخت و سنوردارکردنی ئەو چەکانەی کە دەربازیان بووە بۆ ناو پایتەخت
بەردەوامی ئەو هەڵمەتەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە ، وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی دووشەممە پشتڕاستی کردەوە، دەست بەسەراگرتنی هەزاران چەک لە بەشە جیاجیاکانی وڵاتدا بەردەوامە .
دەزگای ھەواڵگری عێراق ڕایگەیاند كە ناھێڵن چەك لەدەستی گروپە نافەڕمیەكان بمێنێت ئەوە لە كاتێك كە میلیشیا پڕۆ ئێرانیەكان ڕەتیان كردەوە ھیچكات دەست بەرداری چەك ببن