فراكسیۆنی محبی العراق لەناو پەرلەمانتارە كوردەكانی گروپی 15 دادەمەزرێت
رێبوار كەریم پەرلەمانتاری بەرهەم ساڵح كە دوای ئەوە دەنگی بە ناوی هاوپەیمانی نیشتمانی كۆكردەوە، ئێستا بانگەشەی دروست كردنی فراكسیۆنی (محبی العراق) دەكات و دەلێت” ئیتر فراكسیۆنێك دورست دەكەین چیتر رێگا نادەین هەرێمی كوردستان بە پارەی عێراق بەهێز بكرێت”.
هاوپەیمانی نیشتمانی كە بە قەوارەیەك سیاسی سەربەخۆی دامەزرا، ئەندام پەرلەمانتارێكی لە هەڵبژاردنی پێشووتری عێراقدا توانی دەنگ بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەش بەخەڵكەكەیان گوت (ئیتر دەچینەوە ناو یەكێتی) سەرۆككۆماری عێراقیان بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو لیست و ئەو حزبە گۆڕیەوە، ئەمەش لەلایای چاودێرانی سیاسی بە بێ ئەخڵاقترین رووداوی سیاسی لەكوردستان پێناسە كرا”.
ئێستا ئەو پەرلەمانتارەی كە بەدەنگی فێل چۆتە پەرلەمانی عێراق بانگەشەی دروست كردنی فراكسیۆنێكی دەكات كە ناوی فراكسیۆنەكە ( محبی العراق)ە كە بانگەشەی كاری ئەو فراكسیۆنە رێگری كردنە لە شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران.