خواكوڕك ناونیشانی ئەو 10 هەزار كەسەی مووچەیان لێبراوە ئاشكرا دەكات

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ لەچوارچێوەی پرۆژەی چاكسازی دا پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە:راگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن”.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە: تا ئێستا ناونیشانی ئەو كەسانە ئاشكرا نەكراوە، كە كێن و لەكوێدا دوو مووچەیان وەرگرتووە و كێ بۆی كردوون، بەڵام دەلێت دەكرێت بەشێكی زۆری ئەو 10 هەزار كەسە ئەو كەسانەبن كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و خۆپێشاندانەكان بەكار هێنراون بۆ مەبەستی سیاسی و لەپێناو پێدانی چەندین مووچە، بەشێكی زۆرش لەوانە دەكرێت هەر ئەو كەسانە بن كە بەناوی مامۆستا و فەرمانبەر و كارمەندی ئەمنی و بەچەندین ناوی جۆڕاو جۆڕ بەردەوام بەكار دەهێنرا دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو شاری سلێمانی دا”.

ئەو مووچە خۆرە نایاسایانەی ئەمرۆ لە مووچەیان بە فەرمانی وەزاری لەچوارچێوەی یاسای چاكسازی براوە، بەوە تۆمەتبار بوونە كە لە ناو سیستەمی مووچە دەركەوتووە، خاوەنی دوو مووچەن یان زیاترن، ئەوەش بۆتە هۆكاری بڕینی مووچەكانیان، ئەگەرچی بەپێی یاسای چاكسازی زۆرێكی تریش هەن كە لەناكاودا پلەیان بەرز كراوەتەوە، ئەوەش لەداهاتوودا رادەگەێنرێت كە چاكسازی تێدا كراوە”.

 

Back to top button