دەوەزیری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەدەنە ترەمپ

 

دە وەزیری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەدەنە ترەمپ ، بۆ ئەوەی نابێت سوپای ئەو وڵاتە بۆ بەرژەوەندی و ویستەکانی خۆی بەکار بێنێت ، هاوکات داوا دەکەن با ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قەبوڵ بکاو دەست لە ئاژاوە گێڕی هەبڵگرێت .

دوو وەزیری پێشووی وەزارەتی بەرگری جێمز مەتیس و مارک ئەسپەر  کە کاریگەری زۆریان لە سەر سیاسەتی ئەمریکا هەیە ڕاستەوخۆ بە ترەمپ دەڵێن کردەوەکانت نایاسایین و باشترە واز بێنی

ماڵپەڕی ئیشپیگڵ رۆژی دووشەممە لە زمان  واشنتن پۆست – ەوە نووسی ئەو هۆشدارییەی دراوەتە ترەمپ ، باس لە مەترسی کودتایەکی سەربازی دەکات لە لایەن ترەمپەوە ، هەربۆیەش سینات بە توندترین شێوە رێکاری یاسایی لە هەمبەر ترەمپ دەگرێتە بەر

ش ، ب

Back to top button