ھێزەكانی ئێران كەشتیەكیان دەستبەسەردا گرت

 

میدیاکانی ئێران رایانگەیاندوە، کە سوپای پاسدارانی ئێران کەشتییەکی کۆریای باشوریان لە ئاوەکانی کەنداو دا ڕاگرتووە و بە بەندەرەکانی ئەو وڵاتەیان گەیاندوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس- ی نیمچە فەرمی، هێزی دەریایی سوپای ئیران دەستی بەسەر كەشتیەكی کۆریای باشوردا گرتووە”

ئاژانسەکە تا ئێستا وردەکاری زیاتری نەداوە لەسەر ئەوەی کە ڕوویداوە

ئەمە لە کاتێکدا دێت،ئێران ڕایگەیاند  كەژمارەی ناسنامەی كەشتیەكە (IMO: 9232369»، کە ئاڵای کۆریای باشوری لەسەر ھەڵكراوەو پێدەچێت لە دەربەندی هورمز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابێت

Back to top button