فەرەنسا لەسەر گرتووخانەی صیدنایا هاتە دەنگ و داوای سزادانی بەشار ئەسەد دەكات

خواكوڕك

فەرەنسا داوایەک ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات داوا دەکات سزای بەشار ئەسەد بدەن و چیتر بێدەنگ نەبن بەرامبەر تاوانەکانی”.

 

ئەم داوایەی وڵاتی فەرەنسا دوای ئەوە هات کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژێمی سوریا لە گرتوخانەی صیدنایا هەزاران هاوڵاتی سوریای لە سێدارە داوە.

 

پێشتر خواكوڕك ئاشكرا كردبوو زیندانی (صيدنايا)ـی سوري بەوە بە باوبانگە كە خراپترین میتۆدەكانی تێدا بەكاردێت بۆ تێكدان و سوتاندن و بڕینی جەستەی زیندانیەكان، سێ دەزگای ھەواڵگری حكومەتی سوریا و ئیتلاعاتی سوپای قودس و دەزگای ھەواڵگری حزبڵای لوببانی ھاوبەشن لە بەرێوەبردنی ئەم گۆرستانە زیندووەی سەدەی مرۆڤایەتی.

 

Back to top button