به‌ها ئه‌عره‌جی: له دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق نه‌مانتوانی عێراق بكه‌ینه ده‌وله‌ت و تازه‌ش ناتوانین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیووه حكومه‌تێكی نیشتمانی پێك بهێنێت به‌لكو له ئێستادا میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه شیعیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له حكومه‌ت زیاتره، سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی عێراق ده‌ڵێت نه‌مانتوانی دوای رووخانی رژێم عێراق بكه‌ین به ده‌وڵه‌ت.
به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌ركرده‌ی سیاسی عێراق له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی له ٢٠٠٣ تا ئێستا نه‌مانتوانی عێراق بكه‌ینه‌وه ده‌وله‌ت و ناشتوانین بكه‌ین.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه له ئێستادا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد كاردهدهن بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه‌ی عێراق له كاتێكدا تا ئێستاش سه‌روه‌ت و سامانی عێراق ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست گرووپه شیعیهكانهوهیه.