به زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم ئێران وڵاتانی جیهان نیگه‌ران ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به فه‌رمی رایگیه‌اند كه وڵاته‌كه‌ی پێتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە بنكه ئهتۆمیهمانی زیاد كردووه، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وڵاتانی ئەندام له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی لە دوایین پێشھاته‌كانی ئێران ئاگادار دەكاتەوە و به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانێت
گوتەبێژئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران لە دەزگای فۆردۆی ئێرانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم جێگای نیگه‌رانیه‌و له ئێستادا پشكنەرەكانمان چاودێری چالاكییەكان دەكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندووه: ئێران لە بنكه‌ی ئەتۆمی فۆردۆ دەستیكردووە بە پتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری لای ئێمه دروستكردووه.