10ـی مانگ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخران، وا بڕیاره‌ حه‌وتی مانگ‌ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و بڕیاره‌ له‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بدات، په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ 10ـی مانگ ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌مه‌رج.

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏‏پەرلەمانی كوردستان گوتی له‌ باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن رایگه‌یاندوو: ” ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر بڕاوت، ئه‌وا له‌ (10)ی ئه‌م مانگه‌ ، ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و پۆلی (12) له‌ناو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ست پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، پۆله‌ ناكۆتاكانیش به‌ گروپ گروپ ده‌وام ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏‏پەرلەمانی كوردستان گوتیشی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرته‌ ته‌ندرووستییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ (7)ی ئه‌م مانگه بیخاته‌ روو بڕیاره‌ له‌ شێوازی ده‌وامكردنی قوتابیان ده‌درێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگیه‌اندبوو كه‌  كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كردووه‌، پێشنیازی ئه‌وان وه‌رگیراون، هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین، (10)مانگ ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندرووستی روو له‌ باشبوون بێت”.

 

Back to top button