ناتنیاهۆ: رێگا به ئێران ناده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌زاد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه، وڵاتەكەمان دەستیكردەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە كۆمەڵگای فۆردۆ ئەتۆمی، ئه‌و لێدوانه‌ی زه‌ریف كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به جۆرێك سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاند رێگا ناده‌ین ئێران یۆرانیۆم به‌رهه‌م بهێنێت.
بنیامین ناتنیاھۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، به میداكانی وڵاته‌كه‌ی راگەیاندووه،ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی رابكات و دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% مه‌ترسیداره و ئیسرائیل رێگا بە تاران نادات درووستیبكات.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: تاران ھەوڵدەدات بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی نیازەكەی لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییە سەربازییەكەی خۆیدا، بۆیه بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی ئەتۆمی ھیچ راڤایەكی نییە جگە لەوەی چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران راشیگه‌یاند كه ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه‌و رێگا بە ئێران ناده‌ین چەكی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت”.