لەبارەی خواردنی تەحین، ئەم 5 نهێنییە بزانن

یەكێك لەخواردنەكانی بەیانی بریتیی لە (تەحین)، كە لەپێكهاتەكانی (گوێزو كونجی) بەرهەم دەهێندرێت.

شارەزایان دەڵێن، دەنكی كونجی و روونەكەی كە لەلای خۆمان بە تەحین ناسراوە سوودێكی یەكجار زۆری هەیە, ئەگەر مرۆڤ بەبەردەوامی خواردی ئەوا خۆی دەپارێزێت لەچەندین نەخۆشی و دەبێـتە خاوەن تەندروستیەكی باش.

1. رۆنی كونجی راستەوخۆ دەچێتە نێو بەشی چاڵاككردنی خانەكانی بەرگری لەش.

2. تەحین رێگە دەگرێت لە خوێن مەیین و جەڵتەی خوێن كە لەنێو خوێنبەرو خوێنهێنەرەكان روودەدات, بەتایبەتی لە نێو خوێنبەری تاجی.

3. رێگەی دەگرێت لە زەبحەی سینگ و دڵ دەپارێزێت لە رەقبوون خوێنبەرەكان و پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە.

4. تەحین یارمەتیدەرە بۆ فراوان كردنی موولولەكانی خوێن و سییەكان و رێگە دەگرێت لە تووشبوون بە رەبۆ.

5. تەحین رێگە دەگرێ لە تووشبوونی بە برینی گەدەو دوازدەگرێ.

Back to top button