نرخی نەوتی خاو دابەزی

ئه‌مڕۆ سێشەممە 5ی كانوونی دووه‌می 2021، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 51 دۆلار و 3 سه‌نته‌، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 48 دۆلار و 63 سه‌نته‌.
دوێنێ بۆیەکەمجار لەماوەی چەند مانگی رابردودا نرخی نەوت 53 دۆلاری تێپەڕاند، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش لەکاتێکدابوو وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” کۆدەبنەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئاستی خستنەڕوی ئەو وزەیە وەک خۆی بهێڵنەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر نەوت لەبازارەکانی جیهان زیادیکردوە.
Back to top button