دادگاییکردنی دەمیرتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرا

هەشتەمین دانیشتنی دادگا دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەچو، دادوەر بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ دوابخات.

دوێنێ دوشەممە هەشتەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە حەوتەمین دادگای سزای باکرکۆی لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەچو، کە تۆمەتبارە بە بێڕێزیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە.

پارێزەری دەمیرتاش جەختیانکردەوە لەسەر یەکخستنی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ دۆسیەکانی دیکەی دەمیرتاشدا و داوایانکرد بەگوێرەی مادەی 43و 44ی یاسای سزای تورکیا دۆسیەکە رێکبخرێتەوە، بەڵام پارێزەرانی ئەردۆگان داوایان لە دادوەر کرد داواکە پەسەندنەکات.

Back to top button