سعودیە و قەتەر سنورەکانیان بەرووى یەکتردا دەکەنەوە
سعودیە و قەتەر سنورەکانیان بەرووى یەکدا کردەوە، لە کۆبونەوەى لوتکەى ئەنجومەنى هاریکارى کەنداویشدا گفتوگۆى زیاتر لەبارەى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندییەکانیان دەکەن.
شەوى رابردوو ئەحمەد سەباح، وەزیری دەرەوەی کوێت رایگەیاند، سعودیە و قەتەر رێککەوتن لەسەر ئەوەى سنوورە ئاسمانی و دەریایی و وشکانیەکانیان رووبەرووى یەک بکەنەوە.
بە وتەى ئەو بەرپرسە باڵایەى کوەیت بەرپرسانی قەتەر و سعودیە لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە گفتوگۆ لەبارەى هەموو ناکۆکییەکانی نێوانیان بکەن.
بڕیارە ئەمرۆ (41)هەمین لوتکەى ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو لە سعودیە بەڕێوەبچێت و میرى قەتەریش بەشدارى تێدا بکات، بەپێى زانیاریە رۆژنامەوانیەکان لە پەراوێزى کۆبونەوەکەدا بەرپرسانى سعودیە و قەتەر گفتوگۆى زیاتر لەبارەى ئاسایى کردنەوەى پەیوەندیەکانیان دەکەن.